گۆڤارا زانستێن مرۆڤایەتی یا زانكۆیا زاخۆ (Apr 2023)
له یادكردنه‌وه‌وه بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژوو له كولتوریی ئیسلامی‌دا
Abstract
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه باس له بایه‌خ و گرنگی یاده‌وه‌ری و گێڕانه‌وه‌ی زاره‌كی لهناوكۆی كولتوریی ئیسلامی‌دا ده‌كات، له هه‌نگاونان به‌ره‌و نوسین و دروستكردن و دانانی بناغه‌یه‌كی زانستی بۆ یاداشتكردن، ئه‌مه‌ش واتا په‌ڕینه‌وه له پڕۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌ی زاره‌كی له ڕێگای یاده‌وه‌رییه‌وه بۆ مێژووی نوسراو، له كولتوری عه‌ره‌بی پێش ئیسلام و سه‌رده‌می ئیسلامدا. گێڕانه‌وه‌ی زاره‌كی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی نوسینی مێژووه، له ڕێگای گێڕانه‌وه‌ی زاره‌كییه‌وه ڕووداو و زانیارییه‌كان له یاده‌وه‌ری نه‌وه‌كاندا ده‌پارێزرێن، به‌مه‌ش یاده‌وه‌ری نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی ناو شێوازی نوسینی مێژوویی عه‌ره‌بی ئیسلامی كردووه و ڕۆڵی به‌رچاو و هه‌ستیاری هه‌بووه له پاراستنی ڕووداوه‌كانی ڕابردوو و نواندنیان له ئێستادا. هه‌روه‌ها خستنه ڕووی هه‌نگاوه‌كانی نوسینه‌وه‌ی مێژوو به تایبه‌ت له ڕۆژگاری كولتوری عه‌ره‌بی ئیسلامی‌دا له ڕێگای یاده‌وه‌ری و گێڕانه‌وه زاره‌كییه‌كانه‌وه، كه شرۆڤه‌ی قورئان و گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی پێش هاتنه خواره‌وه‌ی ئایه‌ته‌كان، فه‌رمووده، ژیاننامه و جه‌نگه‌كانی پێغه‌مبه‌ر، دواتر ڕووداو و گرفته نێوخۆییه‌كان و وڵاتگیرییه‌كانی له‌خۆگرتووه.