گۆڤارا زانستێن مرۆڤایەتی یا زانكۆیا زاخۆ (Jun 2022)
گۆرانی کار و جۆرەکانی لە ناوچە کوردنشینەکانی کوردستانی ئێران
Abstract
گۆرانییەکانی کار لە چوارچیوەی زانستی فۆلکلۆر دابەش دەبێت. ئامانجی ئەم کارە کۆکردنەوە و دابەشکردنی گۆرانیی کار لە ناوچە کوردنشینەکانی کوردستانی ئێرانە. تیۆرییەکانی زانستی فۆلکلۆر لە سەر چوار تیۆری مێژوویی-بەراوردی، نەتەوەخوازی، دەرون شیکاری و مرۆڤ ناسی دەستە بەندی دەکرێن. میتۆدی کۆکردنەوەی ئەم کارە لە سێ جۆری کاری مەیدانی (وت و وێژ)، بەڵگە و کاسێت (نەوار، شریت) پێکهاتووە. بۆ ئەم مەبەستە گۆرانییەکان لە ناوچەی سنە، سەقز، سەرشیو، هەورامان و مووچش و کامیارن کۆکراونەتە-وە. گۆرانییەکان دوای کۆکردنەوە و دابەزاندنیان کراونەتە دەق. دوای هەڵسەنگاندن، دەقی گۆرانییەکانی بە سەر چەن جۆری سەرەکی و لاوەکیدا وەک: گۆرانی راو، گۆرانی وەرزێری(حەوت جۆر)، گۆرانی ئاژەڵداری(هەشت جۆر) و دەیان ناویتر دابەشکراون. جۆر و ناوەرۆکی ئەم گۆرانییانە نیشان دەدەن کە بەشێک لە مێژووی کۆمەڵایەتی، داب و نەریت، پەیوەندی رەگەزی و چینایەتی کۆمەڵگا.. لەم دەقانەدا رەنگیان داوەتەوە. هەر چەن نووسەر و بێژەری سەرەکی ئەم دەقانە نادیارن، بەڵام گەلێ باسی قووڵی کۆمەڵناسی، مرۆڤناسی و سیاسیان لە ناخدایە کە پێویستە بیانپارێزین و بە چاوی گەنجی فەرهەنگی بۆیان بڕوانین.
Keywords