Zanco Journal of Humanity Sciences (Aug 2025)
ئەرکی ئەدەبی منداڵانی کوردی لە نێوان چێژبەخشین و سودگەیاندندا چەند دەقێکی (دیوانی منداڵان)ی لەتیف هەڵمەت بە نموونە
Abstract
ئەم توێژینەوەیە لە ژێر ناونیشانی (ئەرکی ئەدەبی منداڵانی کوردی لە نێوان چێژ بەخشین و سودگەیاندندا)، هەوڵێکە بۆ خستنەڕووی ئەرک و مەبەستەکانی ئەدەبی مندالان لە هەردوو لایەنی (چێژ بەخشین و سودگەیاندندا)، ئەمەش لە ژێر تیشکی گرنگترین سیما سەرەکییەکانی ئەو ئەدەبە لە ڕووی هەر یەک لە شێواز و ناوەڕۆکەوە، کاریگەرییەکانیان لەسەر دروستکردنی چێژ و ئاڕاستەکردنی منداڵان بەپێی قۆناغە جیاوازەکانی تەمەن. نموونەکانی توێژینەوەکە لە چەند دەقێکی ئەدەبی بڵاوکراوەی خۆماڵی (دیوانی منداڵان)ی لەتیف هەڵمەت پێک دێت. لە توێژینەوەکەدا میتۆدی (وەسفی شیکاری) پەیڕەوکراوە. دەقە ئەدەبییە وەرگیراوەکان، لەژێر ڕۆشنایی شیکردنەوەی ئەدەبی، بە پشت بەستن بەبنەما سەرەکییەکانی شێواز و ناوەڕۆکی بەرهەمە ئەدەبییەکە، شیکراونەتەوە. ئەنجامەکان پێمان دەڵێن، ئەدەبی منداڵانی کوردی لەسەر دەستی ئەو نوسەرە، لە خستنەڕووی مەبەستەکان وپەیڕەوکردنی شێوازەکانی گەیشتن بە ئامانجەکان، لە بەرهەمەکانیدا تێکهەڵکێشی لە نێوان هەردوو ئەرکی (چێژ و سود)دا کردووە، تاوەکو بگاتە دڵ و مێشکی منداڵانی کورد.
Keywords