Nubihar Akademi (Dec 2024)

حوجرە لە ناوچەی خۆشناوەتی

  • Krekar Aziz

DOI
https://doi.org/10.55253/2024.nubihar.1571408
Journal volume & issue
no. 22
pp. 167 – 190

Abstract

Read online

خۆشناو هۆزێکی گەورە و ناودار و ناسراوی کۆمەڵگەی کوردەوارییە، بەشێکی زۆری ئەم هۆزە لە پارێزگای هەولێر، بەشێکیشی لە پارێزگای سلێمانی لە قەزای ڕانیە لە ناحیەکانی بێتواتە و سەروچاوە نیشتەجێن ڕۆڵ و پێگەیەکی گرنگیان هەیە، لە چەند دۆڵ پێكدێت ئەوانیش (حەوزی بێتواتە، دۆڵی بالیسان، دۆڵی مەلەكان، دۆڵە گۆران، دۆڵی بەرەكە، دۆڵی ماوەران، دۆڵی كۆڕێ، دۆڵی قەڵاسنج).مێژووی حوجرە و خزمەتكردنیان لە ناوچەی خۆشناوەتی بۆ سەردەمێكی دوور و درێژ ماوە تاوەكو ئێستاش بوونیان ماوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئاینی ئیسلام لە ناوچەی خۆشناوەتی لە هەر گوند و ئاوەدانیەك مزگەوت بنیاتنرا، لەناو هەر مزگەوتێكیش حوجرەیەك بوونی هەبوو، لەو حوجرانە زانستە شەرعی و عەقلیەكان دەخوێندران، ئەم حوجرانە ڕۆڵێكی دیار و بەرچاویان لە پێگەیاندنی هەزاران زانا لە ناوچەكە هەبوو، دواتر ئەم زانایانە لەناوچەكانی كوردستان و عێراق بڵاوبوونەوە، توانیان ڕۆڵێكی باش بۆ بڵاوكردنەوەی زانست و زانیاری بگێڕن.ئەوەشمان لە یاد نەچێت خەڵكی كوردستان لە ڕووی ماددی و مرۆیی هەمیشە هاوكاری مزگەوت و حوجرەكان بوون پێداویستی و كەموكوڕیەكانیان پڕكردۆتەوە، بۆیە ئەم حوجرانە ببوونە مایەی پاراستن و بڵاوكردنەوەی زانست و زانیاری، تەنانەت لە زۆربەی گوندەكان تاوەكو ئێستا زەوی و باخچەی وەقفكراو لە گوند و شارەكان ماون داهاتەكەیان بۆ خزمەتكردنی حوجرەو فەقێیەكان خەرج دەكرێت.