گۆڤارا زانستێن مرۆڤایەتی یا زانكۆیا زاخۆ (Jun 2020)
یاسا ناوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به ڕووباره سنووریه‌كان:ڕووباره سنووریه‌كانی ئێران وعێراق به نموونه
Abstract
له‌سه‌رده‌می ئێستادا،جیهان توشی قه‌یرانی ئاو بووه.ڕووباره‌كان وه‌كۆ یه‌كێك له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی دابینكردنی ئاو،به فاكته‌ره‌یكی زۆرگرنگ له پێوه‌ندیه سیاسی و ژینگه‌یه‌كانی نێوان وڵاتان هه‌ژمار ده‌كرێت.له بارودۆخی كه‌م ئاویدا،هاوبه‌ش بوون له ئاوی ڕووباره سنووریه‌كان،ده‌بێته مایه‌ی كێشه‌وناكۆكی نێوان وڵاته‌كان له‌سه‌رچۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌م سه‌رچاوه ئاویانه.نه‌بوونی ڕێككه‌وتن له نێوان وڵاته‌كان سه‌باره‌ت به‌كارهێنان ئه‌م سه‌رچاوه ئاویه هاوبه‌شانه ده‌توانێت ئه‌م كێشانه زۆرتر بكات.له‌دوخێكی ئه‌وهادا،به‌هۆی كه‌مبوونی ئاو له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ده‌وڵه‌ته‌كانه‌وه، ناكۆكی سه‌رهه‌ڵده‌دات وده‌بێته هۆی ئاڵۆزی و(گوشار)له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو.له‌م دۆخه‌دا،ڕوونكردنه‌وه‌ی لایه‌نه یاساییه‌كانی ئه‌م ناكۆكیانه وشه‌فافیه‌ت سه‌باره‌ت به‌ماف و یاسا وده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته كه‌ناراویه‌كان،له به‌كارهێنانی ئاوی ڕووباره‌كان،ده‌توانێت چاره‌سه‌ری كێشه بكات.سه‌ره‌ڕای پیویستی ڕه‌چاوكردنی هه‌ندێك بابه‌تی زۆرگرنگ وه‌كۆ: گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی پێدراو ی (Sustainable Development)حه‌وزی ڕووباره‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كپارچه‌ی سه‌رچاوه ئاویه‌كان وپاراستنی ژینگه،تاوتوێ كردنی تێوریه‌یاساییه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌كارهێنانی ئاوه‌ی ڕووباره سنووریه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنێكی به‌رده‌وام وجێگر زۆر پیویسته.له‌نێوان چوار تیوری(( حوكمڕانی نیشتمانی ڕه‌ها(بێ سنوور)،یه‌كپارچه‌یی نیشتمانی، هاوبه‌ش بوونی چه‌ند وڵات له به‌كارهێنانی ئاوی یه‌ك ڕووبار، حوكمڕانی نیشتمانی سنوودار له به‌كارهێنانی ئاوه‌كان))،"بنه‌مای حوكمڕانی نیشتمانی سنوودار" وه‌كۆ بنه‌مایه‌كی گشتی یاسایی و ڕاستیه‌كی جیهانی وگه‌شتگیر،قبوڵ كراوه.تاوتوێ كردنی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ڕاو و بوچوونی پسپۆڕانی بواری یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، شێوازی دادوه‌ری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، بڕیاره‌كانی ڕێكخراوه‌كان وكۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ونه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،به تایبه‌ت لێژنه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ئاوی ڕووباره سنووریه‌كان،پیشانده‌ری ئه‌ویه كه ده‌وڵه‌ته‌كان بنه‌مای(بنه‌مای حوكمڕانی نیشتمانی سنوودار) په‌یره‌و ده‌كه‌ن.به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م بنه‌مایه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ركامه له‌م ده‌وڵه‌تانه كه له كه‌ناری ئاوه‌ڕێه هاوبه‌شه‌كانن،مافی سوودوه‌رگرتن له ئاوی ڕووباره سنووریه‌كانیان هه‌یه، به‌مه‌رجێك كه دادپه‌روه‌رانه بێت.
Keywords