Cihan University-Erbil Journal of Humanities and Social Sciences (Oct 2022)

رۆڵی وێنەگری تەلەفزیۆنی لەتەکنیکی بەرهەمهێنانی میدیایی لەکەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا

  • Hardawan M. Kakashekh,
  • Bakhtyar S. Hussein

DOI
https://doi.org/10.24086/cuejhss.v6n2y2022.pp186-196
Journal volume & issue
Vol. 6, no. 2

Abstract

Read online

لەگەڵ ئەوەی وێنەگری تەلەفزیۆنی لەتەکنیکی بەرهەمهێنانی میدیاییدا پێگەیەکی بەرچاو و رۆڵێکی سەرەکی هەیە، بەڵام هێشتا ناڕوونییەک هەیە لەوەی، کە ئایا وێنەگری تەلەفزیۆنی لە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا توانیویانە بەشێوازێکی پرۆفیشناڵ هاندەرو یارمەتیدەربن لە بەرهەمهێنانی بەرهەمە میدیاییەکاندا. بۆیە توێژەران بەپەیڕەوکردنی رێبازێکی زانستی هەوڵدەدەن بزانن وێنەگری تەلەفزیۆنی لەتەکنیکی بەرهەمهێنانی میدیاییدا چ رۆڵێکی هەیەو شارەزایی وێنەگری تەلەفزیۆنی کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان لەتەکنیکی بەرهەمهێنانی میدیاییدا، لە چ ئاستێکدایە. ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکی زانستییە بۆ هەڵسەنگاندنی رۆڵی وێنەگری تەلەفزیۆنی لەتەکنیکی بەرهەمهێنانی میدیایی لەکەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا، لەڕێی سامپڵێک لە وێنەگرانی تەلەفزیۆنی کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان، کە تیایدا ئاماژە بە رۆڵ و کاریگەری وێنەگرانی تەلەفزیۆنی ئەو کەناڵانە لەبەرهەمهێنانی بەرهەمە میدیاییەکاندا کراوە، جۆری توێژینەوەکە وەسفییەو رێبازی راپێوی بەکارهاتووە، لەسەر سامپڵێک لە وێنەگرانی تەلەفزیۆنی کەناڵە ئاسمانییە هەواڵییە کوردییەکان، (93)وێنەگر وەكو سامپڵی توێژینەوەكە بەشێوەیەكی مەبەستدار لە كەناڵەئاسمانییە هەواڵییەكوردییەكان وەرگیراوەو لەڕێی فۆڕمی راپرسییەوە پێوانەی راکانییان کراوە. لە گرنگترین ئەو ئەنجامانەی، كە توێژەران پێیگەیشتوون زۆربەی زۆری وێنەگرانی تەلەفزیۆنی کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان لەڕەگەزی نێرینەن، هەروەها کەمتەرخەمی کامێرامان لەپشکنینی ئامێرەکانی کارکردن، هۆکارە بۆ زیادبوونی تێچوونی بەرهەمهێنان. سەربەخۆیی و دەستکراوەیی کامێرامان لەکارکردندا، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئەدای کارەکەی هەیە. لەكۆتایی توێژینەوەكەشدا چەند پێشنیازو راسپاردەیەك خراوەتەڕوو.

Keywords