گۆڤارا زانستێن مرۆڤایەتی یا زانكۆیا زاخۆ (Sep 2019)
هۆكاره ناوخۆییه‌كانى له‌ناوچوونى میرنشینه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ئیسلامى له سه‌ده‌كانى سێیه‌م و چواره‌مى كۆچى/ نۆیه‌م و ده‌یه‌مى زایینى
Abstract
ئامانجى ئه‌م ڤه‌كۆلینه خۆى له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه هۆكاره ناوخۆییه‌كانى له‌ناوچوونى میرنشین و ده‌وڵه‌تانى ڕۆژهه‌ڵاتى ئیسلامى له سه‌ده‌كانى سێیه‌م و چواره‌مى كۆچى/ نۆیه‌م و ده‌یه‌مى زایینى ده‌خاته ڕوو, زۆر ئه‌گه‌ر هه‌بوون كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر لاواز بوون و هه‌ره‌سهێنانى ئه‌و قه‌واره سیاسیانه هه‌بوو, له‌وانه سیسته‌مى پشتاوپشتى, هاتنى میرى لاواز و بێده‌سه‌ڵات بۆسه‌ر كورسى فه‌رمانڕه‌وایى, لاوازى كارگێرى میرنشین و هۆكارى ئابوورى و شه‌ر و هه‌ڤركى ناوخۆیى, سه‌ربارى ئه‌وه‌ش بیردۆزى (ئیبن خه‌لدون) له‌سه‌ر ته‌مه‌نى ده‌وڵه‌ت و جێبه‌جێ كردن له سه‌ریان. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له كورتیه‌ك و ده‌روازه و شه‌ش ته‌وه‌ر پێكهاتووه, ته‌وه‌رى یه‌كه‌م تایبه‌ته به سیسته‌مى پشتاوپشتى, ته‌وه‌رى دووه‌م باس له هاتنى میرى لاواز بۆ سه‌ر حوكم ده‌كات, ته‌وه‌رى سێیه‌م ته‌خانكراوه بۆ لاوازى كارگێرى و ده‌ستێوه‌ردانى ئافره‌ت له كاروبارى میرنشین, له ته‌وه‌رى چواره‌مدا هۆكارى ئابوورى باس كراوه, ته‌وه‌رى پێنجه‌م باسى دوبه‌ره‌كێى ناوخۆیی ده‌كات, ته‌وه‌رى شه‌شه‌م باس له بیردۆزى (ئیبن خه‌لدون) (م:808ك/1405ز) له باره‌ى ته‌مه‌نى ده‌وڵه‌ت و جێبه‌جێكردنى له‌سه‌ر میرنشین و ده‌وڵه‌تانى ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات.
Keywords