Cihan University-Erbil Journal of Humanities and Social Sciences (Aug 2022)
زمان و په‌یوه‌ندى به كۆمه‌ڵگه‌وه
Abstract
راگه‌یاندن ته‌نیا له كوردستان و بۆ ئێمه‌ی كورد گرنگ نییه ، به‌ڵكو له هه‌موو جیهان و بۆ هه‌موو كه‌سێك زۆر گرنگه . ئێمه ناتوانین بیر له ژیانێك دوور له ئامرازه‌كانی راگه‌یاندن ( رۆژنامه و گۆڤار ، رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنیت) بكه‌ینه‌وه ، به تایبه‌تیش له كاتی ئێستا ، كه ده‌بینین راگه‌یاندن كارێگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دروستكردنی رای گشتی و هه‌موو بواره‌كان هه‌یه. كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناساندنی زمان هه‌یه و بڵاوبوونی هه‌موو شێوه‌زارێك ، به‌یه‌كخستنى زاراوه و وه‌ك یه‌ك به‌كارهێنانى له نێوان هه‌موو تاكه‌كانى دیالێكته جیاوازه‌كاندا سودى لێكنزیككردنه‌وه و یه‌كخستنى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ و دیالێكته‌كانى هه‌یه. ئه‌م باسه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى ئَستا هه‌نگاوێكى گرنگ و كاریگه‌ره ,ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى پراكتیكى پیاده‌بكرێت.
Keywords