مجلة جامعة كويه للعلوم الانسانية والاجتماعية (Dec 2020)
په‌یوه‌ندیی نێوان زمان و ئه‌ده‌ب له دیدی دڵداردا
Abstract
ئه‌ده‌ب بونیادێكی زمانییه، له ڕێگه‌ی یاریكردن به واتا و شوێنی كه‌ره‌سته زمانییه‌كانه‌وه، وێنه‌ی جوان و تازه و سه‌رنجڕاكێش و كاریگه‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ،کە بەپێی جیاوازیی توانای ئەدیبەکان، ئەفراندن و تازەگەری دەکرێت. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، هه‌وڵ دراوه دید و تێڕوانینی دڵدار سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان زمان و ئه‌ده‌ب بخرێته ڕو. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سێ وتاری 'دڵدار'، كه بریتین له 'زوبانی كوردی و ئه‌ده‌بیات، ئه‌ده‌ب به خواری ته‌ماشا ئه‌كرێت، نووسینی كوردی'، هه‌ڵبژێرراون و كه‌ره‌سته‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ن، كه سه‌رجه‌میان له لاپه‌ڕه '100 – 116'ی كتێبی 'دڵدار شاعیری شۆڕشگێڕی كورد'، نوسینی 'عه‌بدولخالق عه‌لائه‌دین'دا بڵاوكراونه‌ته‌وه. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له پێشه‌كی و سێ به‌ش و ئه‌نجام پێكهاتووه. له به‌شی یه‌كه‌مدا باس له ئه‌ده‌ب و زمان كراوه و پێناسه‌ی ئه‌ده‌ب له لایه‌نی زمانه‌وانییه‌وه خراوه‌ته‌ڕو، پاشان ڕۆڵی زمان له ئه‌ده‌بدا باس كراوه، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌ده‌ب فراوانكردنی هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌ندی و به‌كارهێنانه‌كانی زمانه. دواتر ئه‌م ڕۆڵه له دیدی دڵداردا به‌تایبه‌ت باسكراوه. له به‌شی دووه‌مدا، باسی ئه‌ركه‌كانی زمان و پێكهاته‌ی زمان كراوه، له دیدی دڵداره‌وه، به تایبه‌ت ئه‌ركی ده‌رونی و سۆزداریی زمان و مه‌زراندنی 'توضیف' له ئه‌ده‌بدا و شیكردنه‌وه‌ی تێڕوانینی دڵدار له‌م بابه‌ته‌دا پانتاییی ئه‌م به‌شه داگیرده‌كات، له‌گه‌ڵ دیدی دڵدار بۆ مژاری ڕۆڵی زمان له داهێنانی ئه‌ده‌بیدا. له به‌شی سێیه‌مدا باس له تێڕوانین و بۆچونی دڵدار كراوه، سه‌باره‌ت به شێوازی نوسین و ئه‌ركی نوسه‌ران و گۆڤاره‌كان له به‌ره‌وپێشبردنی زمانی كوردیدا. دواتر چه‌ند ئه‌نجامێك خراوه‌ته‌ڕو، له‌وانه: دیدی دڵدار بۆ زمان و ئه‌ركی زمان، زانستییانه‌یه. 'دڵدار'، وه‌ك شاره‌زایه‌كی بواری زمانه‌وانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ شێوازی نوسین و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ركی نوسه‌ردا كردووه.
Keywords