گۆڤارا زانستێن مرۆڤایەتی یا زانكۆیا زاخۆ (Jun 2017)
جۆراوجۆری زمانی له كۆمه‌ڵگای كوردیدا
Abstract
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تایبه‌ت كراوه به باسكردن و شیكردنه‌وه‌ى لایه‌نه جیاجیاكان و جۆراوجۆرى زمانى كه له چوارچێوه‌ى كۆزمانه‌وانیدا (sociolinguistics) گرینگى پێده‌درێت و توێژینه‌وه‌ى ده‌رباره ده‌كرێت. توێینه‌وه‌كه هه‌وڵده‌دات وه‌ڵامى ئه‌م دوو پرسیاره بداته‌وه: 1- ئایا جۆراوجۆرى زمانى له هه‌موو كۆمه‌ڵگا زمانییه‌كاندا وه‌كو یه‌كه؟ 2- ئه‌و هۆكارانه چین كه ده‌بنه هۆى سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونى جۆراوجۆرى له كۆمه‌ڵگاى كوردیدا له ڕووى چۆنیه‌تى و چییه‌تییه‌وه؟ توێژینه‌وه‌كه له دوو به‌ش و پێشه‌كى و ئه‌نجام پێكهاتووه. له به‌شى یه‌كه‌مدا جۆراوجۆرى زمانى پێناسه‌كراوه و تیشك خراوه‌ته سه‌ر چه‌مك و زاراوه‌كانى جۆراوجۆرى زمانى له ڕوانگه‌ى بۆچوونه جیاوازه‌كانى زمانه‌وانه‌كانه‌وه، به تایبه‌تى له پۆلینكردن و هۆیه‌كانى سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونى جۆراوجۆرى زمانى. له به‌شى دووه‌مدا هۆكاره‌كانى په‌یدابوونى جۆراوجۆرى زمانى له كۆمه‌ڵگاى كوردیدا به تێر و ته‌سه‌لى باسكراوه و نموونه‌ى پێویست له‌و باره‌وه هێنراوه‌ته‌وه. له كۆتاییدا گرینگ‌ترین ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌كانى توێژینه‌وه‌كه و لیستى سه‌رچاوه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو.
Keywords