Cihan University-Erbil Journal of Humanities and Social Sciences (Jul 2024)

بەرپرسیاریەتی شارستانی دادنووس لە یاسای عیراقی

  • Kawa A. Salim

DOI
https://doi.org/10.24086/cuejhss.v8n2y2024.pp1-10
Journal volume & issue
Vol. 8, no. 2

Abstract

Read online

گومان لەوە دا نیە کە وا دادنووس پێگەیەکی یاسایی گرینگی هەیە ،چونکە بە دیهێنەری دادپەروەرییە لە کومەڵگادا، بەتایبەتی لە ڕووی رێکخستن وپشتراستکردنەوە و دۆکیومێنت کردنی بەلگەنامە سەلمێنراوەکان ,كارى دادنووسى بە يەكێك لە كارە هەر گرنگەكان دادەنرێت کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان یاسای تایبەت بۆ ڕێکخستنی ئەرک و مافەکانی دادنووس دەکردووە، یاسا دانەری عیراقی بايەخێكى تەواوی بەم بابەتە داوە و ياسایەکی تايبەتى بۆ دەركردووە، بەوپێیەی یاسای ژمارە (٣٣) ساڵی ١٩٩٨ ی تایبەت بەدادنووسان دەرکردووە، کە تیایدا کۆمەڵی پابەندی و مافی دیاریکردووە بۆ دادنووسان، دادنووس بە پێى ياسای كار دەكات و بريارەكانى هەمووى ملكەچى چاودێرى و بەدووا داچوونن وە لە هەمان كات پاراستنى مافى ياسايى تاكەكانە لە كۆمەلگە كە ئەگەرهاتوو توشى هەر پێشێليەك بوون يان كەم و كورتى هەبوو لە كارەكانى دادنووس بۆيە لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە بەرپرسیاریەتی شارستانی دادنووس بخەینەڕوو وە پایەکانی بەرپرسیاریەتی شارستانی دادنووس لە ژێر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکان بەدیاربخەین، بۆ ئەوى وەڵامى پرسيارە ئاراستە كراوەكان بدەينەوە لەم توێژينەوە پێويستە مەنهجى شيكارى بەراوردکاری بگرينە بەر بۆ شيكاركردنى هەموو ئەو دەقە ياساييانەى كەوا باس لەم بابەتە دەكات لە ياساى ژمارە (٣٣) سالى ١٩٩٨ بە بەراورد لەگەڵ یاساکانی بەرکاری عەرەبی وەکو (یاسای ئەردەنی ژمارە١١ی ساڵی ١٩٥٢ و یاسای دادنووسی لوبنانی ژمارە ٣٣٧ ساڵی ١٩٩٤)، ئەوەش لەپێناو ئەوەی کە بتوانین بابەتەکە بەباشترین شێوە بابەتەکە بخەینەڕوو، وە لە کۆتایدا گرنگترین ئەو دەرەنجامانەی کە پێی گەیشتووین خراوەتەڕوو.

Keywords