گۆڤارا زانستێن مرۆڤایەتی یا زانكۆیا زاخۆ (Dec 2016)
دەقی واڵا و دەقی ئاوێتە دوو فۆرمی تازەی ژانرە ئەدەبییەكان
Abstract
تێگه‌یشتنى جیاواز بۆ ده‌ق له چوارچێوه‌ى ژانری نوێى ئه‌ده‌بى له ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى جیهانى و ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى كوردیدا به‌ناوى (ده‌قى واڵا و ده‌قى ئاوێته) وه‌ك دوو زاراوه‌ى نوێى ڕه‌خنه‌یى له ئێستادا به شێوه‌یه‌كى تازه وه‌ك دوو ژانرى نوێ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، تایبه‌تمه‌ندیى ئه‌و زاراوه‌یه ڕهخنهییانهش به تێكه‌ڵاوبوون و ئاوێته‌بوونى ژانره‌كان و به‌زاندنى سنوورى ڕه‌گه‌زه‌كانى ژانره‌كان هۆكارى ده‌ركه‌وتنى (ده‌قى واڵا و ده‌قى ئاوێته)ن،كه مشتومڕى زاراوهیى لێكه‌وتۆته‌وه.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به جه‌ختكردن و ئاماژه به ده‌قه‌كانى شێركۆ بێكه‌س تاوتوێى بۆچوونه‌كانى پێشوو ده‌كات و دیدى تازه له‌م رووه‌وه ده‌خات روو