مجلة جامعة كويه للعلوم الانسانية والاجتماعية (Dec 2020)
كێشەكانی ڕێنمایکارانی پەروەردەیی لە خوێندنگا بنەڕەتیيەكان
Abstract
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئامانجی كاركردنه له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی بواری په‌روه‌رده و فێركردن، وه له‌و بواره‌دا گرنگی ده‌دات به یه‌كێك له توێژه هه‌ره گرنگه‌كانی ناو ئه‌م بواره، كه ڕێنمایكارانی په‌روه‌رده‌یین كه به به‌شێكی گرنگی ئه‌م بواره داده‌نرێت و پرۆسه‌ی ڕێنمایی و ئاڕاسته‌كردنی په‌روه‌ره‌ی و ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌ستۆ ده‌گرن، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئامانجی زانین و دیاریکردنى ئاست و جۆری ئەو کێشانەیه، کە لە خوێندنگا بنەڕەتيیەکاندا ڕوبەڕوی ڕێنمایکارانى پەروەردەیى دەبنەوە ، بۆ ئەم مەبەستە و بە سود وەرگرتن لە توێژینەوەکانى پێش‌و پێوەرێکمان ئامادەکرد, کە لە (٢٦) بڕگە پێکهاتبوو, دوای دەرهێنانى تایبەتمەنديیهكانى پێوەرى دەرونى (ڕاستگۆیی و جێگیريى) بەسەر نمونەى توێژینەوەکەدا دابەشکرا, کە ژماره‌یان (٢٠) ڕێنمایکارى پەروەردەيی بوو له سنوری په‌روه‌رده‌ی ڕانیه، دوایی کۆکردنەوەى داتا و زانیاريیەکان و شیکردنەوەیان بە هەگبەى ئاماریى بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان (SPSS), ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخست, یه‌كه‌م؛ بە شێوەیەکى گشتى ڕێنمایکارانى پەروەردەیى ڕوبەڕوى کێشە دەبنەوە، دووه‌م زۆربەى ئەو کێشانەى دیاریکرابون بەشێوەی بەرچاو دەرکەوتن, به‌شێوه‌یك كە سه‌رجه‌م ئه‌و كێشهكانهی به ئاسته به‌رزه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م كه ڕوبه‌روی ڕێنمایكاران ده‌بێته‌وه په‌یوه‌سته به ده‌ره‌وه‌ی خۆیان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ر و باوانه‌وه بۆیان دروست ده‌بێت وه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه په‌یوه‌سته به خۆیانه‌وه كه‌متر بۆته هۆی گرفت بۆیان یان هه‌ر گرفتیان نییه, له كۆتاییدا توێژه‌ران به پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌ده‌ست هاتبوون چه‌ند ڕاسپارده و پێشنیازێكیان خسته‌ڕو.
Keywords